رامۆس بەردەوامە لە خووە خراپەکانی

PM:09:47:17/03/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رامۆس بەردەوامە لە خووە خراپەکانی و ژمارەی کارتە سورەکانی لە کاروانی وەرزشیدا بۆ 30 کارت بەرزکردەوە.

سێرجیۆ رامۆسی ئەستێرەی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید و سیڤییە و ئێستای مۆنتێری مەکسیکی دوای تەنیا پێنج یاریی لەگەڵ یانە تازەکەی یەکەم کارتی سوری وەرگرت.

یانەی مۆنتێری مەکسیکی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵبەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی پوماسی بردەوە، لە دوو خولەکی کاتی زیادکرودا بەهۆی شەڕەنگێزییەوە رامۆس کارتی سوری بەروودا بەرزکرایەوە.

کارتە سورەکەی رامۆس لە کاتێکدابوو، مۆنتێری بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بوو، یارییەکەش لە خولەکەکانی کۆتایی بوو، هەروەها هیچ فشارێک لەسەر گۆڵی یانەکەی درووست نەبوو.

سێرجیۆ رامۆسی تەمەن 38 ساڵ ژمارەی کارتە سورەکانی لە کاروانی وەرزشیدا بۆ 30 کارت بەرزکردەوە لە کاتێکدا 821 یاریی لەگەڵ یانەکان و 180 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامداوە.
بیلال کاکە