PM:11:10:17/03/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فۆدین نەیشاردەوە کۆتایی هێنان بە پلەی چوارەمی ریزبەندی لە لۆمەکردن رزگاریان دەکات و ئامانجیان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.
فیل فۆدینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی پێی وایەبردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و کۆتایی هێنان بە ڕیزبەندیچوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا لەو بارودۆخە رزگاریان دەکات.
فۆدن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنامەوانی بەریتانیا وتی: هەست دەکەم بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا باشە بۆ ئێمە، هەروەها ئەگەر بتوانین لە پلەی چوارەم کۆتایی بە خولی ئینگلتەرا بهینین لە لۆمەکردن زرگارمان دەبێت.
دەشڵێت: یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانمان لە ئێستادادەستەبەرکردنی گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، ئەوە لەدەستی ئێمەدایە ئەگەر یارییەکانی دیکەمان ببەینەوە.
روونیشیکردەوە، ئەوە زۆر ئەرێنی دەبێت ئەگەر باوەڕمان بەوە هەبێتکە دەتوانین ئەو یارییانە ببەینەوە، لەبەر ئەوەی بە متمانەوە دەچینە نێو وەرزی داهاتوو.
وتیشی: ڕاستە لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی هەندێک پاشەکشە بووینەوە، بەڵام ئامانجمان ئەوە نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە تۆپی پێیە و نابێت بیانوو بهێنینەوە و دەبێت بەردەوامبین.