AM:01:17:17/03/2025
480 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە ریمۆنتادایەکی مێژووی بەسەر ئەتلەتیکۆ ئەنجامدا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە و هاتەوە پێشەنگیی ریزبەندیی.
لە یارییەکی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بەدیکرا، بەڵام لە کۆتا خولەکەکان ئەلڤارێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ رۆخیبلانکۆس تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، ئەتلەتیکۆ سودی لە هێرشێکی پێچەوانە بینی و لە خولەکی 70 سۆرلۆس گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، بەڵام دوای تەنیا دوو خولەک لیڤا ئەنجامەکەی کەمکردەوە بۆ گۆڵێک.
دواتر یاریزانانی بەرشەلۆنە کەشی یارییەکەیان گرتە دەست و سێ گۆڵی دیکەیان لە خولەکەکانی 82 و دوو دوو خولەک و هەشت خولەکی کاتی زیادکراو لە رێگەی تۆرێس و یامال تۆمارکرد و ریمۆنتادایەکی نایابیان نوسییەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی بلاوگرانا کۆتایی هات، بەم بردنەوە تیپەکی فلێک بە کۆکردنەوە 60 خاڵ پێشەنگی وەرگرتەوە و ئەتلەتیکۆ بە 56 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
بیلال کاکە