PM:05:19:10/03/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا لەسەرداوای فلێک گرینوود لە مارسیلیا بگوازێتەوە.
یانەی
بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا چەند گرێبەستێک ئەنجام بدەن بۆئەوەی
بتوانن یانەیەکی باشتر بۆ هانسی فلێک دروست بکەن و بەردەوامی بدەن بە ئاست و
ئەنجامە باشەکانیان.
پێگەی
مایل سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بلەوگرانا دەیەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوودا هەوڵی
گواستنەوەی مایسۆن گرینوود بدات لە یانەی مارسیلیا.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەرداوای فلێک ئەم گرێبەستە ئەنجام
دەدەن چونکە راهێنەرە ئەڵمانییەکە پێی وایە گرینوود دەبێتە زیادەیەکی زۆرباش بۆ
کورسی یەدەگی یانەکەیان و دەتوانن لەزۆرکاتدا وەک پلانێکی باش بەکاری بهێنن.
گرێبەستی
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و
بەبێ گەڕانەوە بۆ مارسیلیا ناتوانێت لەگەڵ بەرشەلۆنە گفتوگۆ ئەنجام بدات.
مایسۆن
گرینوود لەگەڵ یانەکەی بەشداری 27 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و
سێ ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
چ،س