PM:04:31:06/03/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیکۆ دوپاتیکردەوە بیر لە گواستنەوەی نەیمار ناکەنەوە و سانتۆس
باشترین یانەیە بۆ یاریزانەکە لە ئێستادا.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی تی ئێن تی
بەڕازیلی، دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە گەڕانەوە نەیمار بۆ
یانەکە رایگەیاند، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە و دەبێت تیپێک
بە شێوەیەکی عەقڵانی پێکبهێنرێت، پێیوایە بۆ بەرشەلۆنە و خودی یاریزانەکەش گونجاو
نییە بیر لەم بابەتە بکەنەوە.
وتیشی: ئەمە پرسێکی ئابووری نییە، سەرەتا پێم وایە نەیمار
پێویستە جارێکی تر هەوڵ بدات دڵخۆش بێت و چێژ لە تۆپی پێ وەربگرێت، وە لە ئێستادا،
شوێنێکی باشتر لە سانتۆس بۆی نابینم.
باسی لەوەشکرد، یاریزانەکە بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل
پێویستە، وە هەموو بینەرێکی تۆپی پێ حەز دەکات ئەو ئەستێرەیە دڵخۆش بێت و لە
سەرکەوتندا بێت.
سەبارەت بە گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە بە گرێبەستێکی
کورت خایەن وتی: نەیمار دیاردەیەک بوو گەلێک نازناوی لە تۆپی پێدا بەدەستهێنا
بەڵام دوپاتیدەکەمەوە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە و نەیمار بیر لەم
بابەتە بکەنەوە.
