شاڵكە بۆ سێیەمجار گرێبەستی پێشكەش بە رائول كرد

PM:11:56:05/03/2025

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شاڵكە بۆ سێیەمجار گرێبەستی پێشكەش بە رائول كردووە تا ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە بگرێتە ئەستۆ.

یانەی شاڵكە دەیەوێت رائول گۆنزالێز رازی بکات ببێتە راهێنەری یانەکەی ئەم هەواڵانەی یانە ئەڵمانییەكەش لە كاتێكدایە پێشتر دوو جار راهێنەرە ئیسپانییەکە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی شاڵكەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەی شاڵكە بۆ جاری سێیەم لە هەوڵدایە رائول گۆنزالێز راهێنەری ریاڵ مەدرید کاستییا رازی بکات ببێتە راهێنەری یانە شینپۆشەکە، کە لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا ئەنجامەکانی باش نین و بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

شاڵكە ئێستا لە بۆندسلیگا دوو یاری دەكات و لە پلەی 12یەم دێت، لە 24 یاریدا تەنیا 30 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە گەڕانەوەی بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئەڵمانیا دوورە، وە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ماوەیەک لەمەوبەر کارل گیرارێتس راهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

رائول گۆنزالێز لە ئێستادا راهینەری ریاڵ مەدرید كاستیایە و لە خولی یانە پلە سێیەكانی ئیسپانیا یاری دەكات، هێشتا روون نییە ئۆفەرەكەی یانە ئەڵمانییە قبوڵ دەكات یاخود بۆ سێیەمجار رەتیدەكاتەوە.