PM:07:31:06/03/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار سەرکردایەتی
لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات بۆ دوو یاریی داهاتوو لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی
مۆندیال.
دۆریڤاڵ جۆنیۆری راهێنەری
بەڕازیل، لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر کۆڵۆمبیا
و ئەرجەنتین لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە.
لە لیستەکەدا هەریەکە لە
ئەلیسۆن و بینتۆ و ئیدێرسۆن سەرکردایەتی هێڵی گۆڵ دەکەن و یاریزانان، وێندێرسۆن، ویسلی، ئارانا، ماگالێس، دانیلۆ، لیۆ
ئۆرتیز، موریلۆ و مارکینیۆس دەبیندرێن.
هێڵی ناوەڕاستیش پێکدێن
لە، ئەندریێ، برونۆ گویماریش، گێرسۆن، جۆلینتۆن، ماتیۆس کونیا، کە نەیمار دا سیلڤا
سەرکردایەتییان دەکات، هەروەها ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، رافینیا، جۆواو پێدرۆ، ئێستاڤیۆ
و ساڤینیۆ بۆ هێڵی هێرشبەر بانگهێشت کراون.
دوو یاریی داهاتووی
هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتینە لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی
مۆندیالی 2026، بڕیارە یاریی یەکەمیان لە 21 و یاریی دووەم لە 26ـی مانگی داهاتوو
ئەنجام بدرێن.
بیلال کاکە