ئەستێرەیەکی پێشووی مان سیتی و ریاڵ مەدرید وازهێنانی لە یارییکردن راگەیاند

PM:08:22:06/03/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلڤارۆ نێگریدۆی بە فەرمی لە تەمەنی 39 ساڵی وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند.

هێرشبەری پێشووی ئیسپانیا و یاریزانی پێشووی یانەکانی رایۆ ڤاییکانۆ و ریاڵ مەدرید و سیڤییە و ڤالانسیا و مان سیتی لە پێگەی فەرمی خۆی وازهێنانی لە یارییکردن راگەیاند و بە پۆستێک دەڵێت سوپاس بۆ تۆپ پێ.

نێگریدۆ کە لە تەمەنی 39 ساڵی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند، لە کۆتایی وەرزی رابردووەوە بێ یانەیە، دوای ئەوەی سەرکردایەتی بەلەد وەلیدی کرد بۆ گەیشتن بە لا لیگا.

ئەستێرە ئیسپانییەکە دوای ئەوەی لە وەرزی 2013 بۆ 2014 پەیوەندی بە سیتیەوە کرد، نازناوی پریمەرلیگ و جامی ئینگلتەرای لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێنا، پێش ئەوەی بە خواستن ڕووبکاتە ڤالێنسیا.

هەروەها بەشێک بوو لە پێکهاتەی ئیسپانیا کاتێک یۆرۆی 2012یان بردەوە، هەروەها جگە لەو یانانەی باسکران نێگریدۆ یاریی بۆ بێشکتاش و میدلسبرە کردووە.

لە کاروانی وەرزشیدا 290 گۆڵی لە 755 یارییدا تۆمارکردووە، ئەمە جگە لە 10 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی لا رۆخا لە 21 یارییدا.
بیلال کاکە