PM:06:44:06/03/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی
پوماسی مەکسیکی داوای یاسای لەسەر ئەلڤێس تۆمارکردووە و داوای پارە لە یاریزانەکەی
پێشوویان دەکەن.
دوای
نزیکەی ساڵێک لە ئازادکردنی بە کەفالەت، دانی ئەلڤێس ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی نوێ
بووەتەوە و یانەی پوماسی مەکسیکی رۆژی چوارشەممە سکاڵای لەسەر تۆمارکرد لە دادگای
ناوبژیوانی وەرزشی بەهۆی پێشێلکردنی
گرێبەستەکەی.
بەگوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی ئی ئێس پی ئێن، یانە مەکسیکییەکە بڕیاریدا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر
ئەلڤێس بگرێتەبەر، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی 2023 لەناکاوی یانەکەی بەجێهێشت
و زیندانی کرا لە بەرشەلۆنە.
لە
ناوەڕاستی ساڵی 2022دا دانی ئەلڤێس بە جەنجاڵییەکی زۆرەوە وەک ئەستێرەی نوێی پوماس
ڕاگەیەندرا، بەڵام کاتەکانی لە مەکسیکۆ سیتی زۆر کورت بوو بە جۆرێک تەنها13 یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا.
دوای دەستگیرکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکە و گرتنەبەری ڕێکاری
یاسایی پەیوەست بە تۆمەتە سێکسییەکان، پوماس بڕیاریدا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە،لەو کاتەدا چەند میدیایەکی مەکسیکی بڵاویانکردەوە
کە یانە مەکسیکییەکە داوای لە بەڕێوبەری کارەکانی ئەلڤێس کردووە نزیکەی پێنج ملیۆن
دۆلاریان پێبدات وەک پێبژاردنی دارای.
دانی ئەلڤێس لە
مانگی نیسانی ساڵی 2024 بەهۆی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێک چوار ساڵ و نیو
زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام بەو پێیەی سزاکە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر
نەدراوە، دوای تێپەڕاندنی 430 ڕۆژ زیندانیکردن بە کەفالەت ئازادکرا.