PM:08:16:28/02/2025
5756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی رایگەیاند هەموو
شتێکی لە تۆپی پێدا بەدەستهێناوە و سوپاسی خودا دەکات چونکە داوای ئەوەندەی
نەکردووە.
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی
و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەپڵ میوزیک وتی: هەرگیز
بە خەیاڵمدا نەدەهات کاروانی وەرزشیم ئەوەندە درێژبێت، بەڵام شتەکان بە رێکەوت
روونادەن.
دوپاتیشیکردەوە، هاتنی
بۆ خولی ئەمریکا بە بڕیاری خۆی بووە و بیری لێ کردووەتەوە، ئینتەر میامی
هەڵبژاردووە چونکە یانەیەکی تازە و گەشەسەندوو بووە، ئەویش دەیەوێت ئەو یانەیە و
خولەکە زیاتر گەشە بکات.
وتیشی: لە تەمەنی 12
ساڵی چوومە بەرشەلۆنە، هەمان ئەو تەمەنەیە کە تیاگۆی کوڕم هەیەتی، بیرمە کە گۆڕانکارییەکان
چەندە قورس بوون، بەڵام ئەوە خەونی من بوو، ئامادەبووم هەموو شتێک بکەم لەو پێناوەدا
بە یارمەتی خێزانەکەم.
دەشڵێت: سەرەتا وەک
یاریزانی باڵ دەستم بە یاریکردن کرد، دواتر هاتمە قوڵایی یاریگا و ئەو پێگەیەم
هەبووە کە بە ئازادی بسوڕێمەوە لە یاریگدا، بەڵام هەمیشە ویستوومە بۆشایی بۆ خۆم و
هاوڕێکانم بدۆزمەوە و هاوکاری تیپەکەم بکەم بە ئەسیست یان گۆڵ.
جەختیشیکردەوە، سوپاسی خوا
دەکات بۆ ئەو شتانەی پێی بەخشیوە چونکە داوای ئەوەندەی نەکردووە، هەموو شتێکی
بردووەتەوە لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکانی لە تۆپی پێدا، دەیەوێت لەگەڵ ئینتەر میامیش
نازناوی دیکە بباتەوە.
مێسی ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ئێستادا هەستێکی زۆر باشی هەیە،
چێژ لە هەموو شتێک وەردەگرێت،یانەکە، مەشقەکان، یارییەکان، هاوڕێیان و خێزانەکەی، کاتێک گەنجتر بوو قەدری هەندێک لە
وردەکارییە بچووکەکانینەدەزانی، بەڵام ئێستا چێژیان لێ وەردەگرێت.
بیلال کاکە