PM:10:14:05/03/2025
504 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەگەری هەیە سزایەکی قورس بدرێت بەهۆی هەڵسوکەوتنی
هاندەرەکانی لە یاریگای بێرنابیۆ.
بەپێی راپۆرتی یوفا ئەگەری هەیە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سزا بدرێت بەهۆی
رەفتاری نەشیاوی هاندەرەکانی لە یاریگای بێرنابیۆ، سزاکەش خۆی لە پێبژاردنی دارای
و رێگریکردن لە فرۆشتنی بلیت دەبینێتەوە.
یوفا، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ
ڕێزگرتن لە نێوان هاندەران و تیپەکاندا، شتێک کە بەشێک لە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید
لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رەچاویان نەکرد، ئەم هاندەرانە نەک هەر سوکایەتیان بە
هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کرد، بەڵکو ڕێزیان لەو خولەکە بێدەنگییەش نەگرت یانەی ریاڵ
مەدرید بۆ کۆچی دوایی خافێر دۆرادۆی یاریزانی پێشوویان وەستان.
لە ئێستادا نوێنەری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەم ڕووداوانەی تۆمار کردووە و
لە کۆتایی قۆناغەکە لە بارەگای سەرەکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە نیۆن بڕیاری کۆتاییان
لەسەر دەدرێت، وە بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی هەڵسوکەوتە نەشیاوەکان لە دوایانەدا
زۆرجار پێبژاردنی دارای لەسەر یانەکان قورسکراوە و فرۆشتنی بلیتی یارییان لێ
قەدەغەکراوە.
پێشتر لەم وەرزە و لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان، ئەتلەتیک بلباو،
بەرشەلۆنە بەهۆی هاندەرەکانیانەوە سزا دراون، چاوەڕێش دەکرێت لە چەند رۆژی
داهاتوودا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش سزا بدرێت.