ئەمۆریم: دەبێت لە یۆرۆپا لیگ ئامانجی گەورەترمان هەبێت

PM:03:49:06/03/2025

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم ئاماژەی بەوەکرد پێویستە مانچستەر یونایتد ئامانجی گەورەتری هەبێت لە بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ.

رۆبن ئەمۆریم پیش ڕوبەڕوبونەوەی ریاڵ سۆسیداد سەبارەت بە ڕەخنەی هاندەران وتی تێدەگەین کە خەڵک چی دەڵێن چونکە ئەگەر سەیری یارییەکانی تیپەکەمان بکەیت و ئەنجامەکانی جێگەی ڕەزامەندی نین، ئەستەمە لەم ساتەدا شتی گەورە خەیاڵ بکەین بۆ یانەکەمان، بەڵام پێویستمان بەوەیە لە خراپترین ساتەکاندا هەوڵی باشتربووین بدەین و دڵنییام پێی دەگەین بەڵام نازانم تا ئەوکاتە من لێرە بەردەوام دەبم یاخود نا.

راهێنەرە پورتوگالییەکە جەختی لەوەکردەوە یۆرۆپا لیگ بینەرێکی باشی هەیە و ڕکابەرییە ناوازەیە کە دەتوانین بیبەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەستە بە پاڵاوتن بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەگەر ڕاستگۆ بم پێموایە شتی گەورەترمان هەیە کە بیری لێبکەینەوە، دەزانم سەیرە ئەوە بڵێم، بەڵام ئەوە شتێکە لێرە هەوڵی بنیاتنانی تیپێک دەدەین کە گرنگتر دەبێت لە بردنەوەی جامێک لە ئێستادا.

لە کۆتاییدا ئەمۆریم ئەوەی ئاشکراکرد کە پێویستە مانچستەر یونایتد ئامانجی گەورەتری هەبێت لە بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ.