PM:02:30:06/03/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیمیچ جەختی
لەوەکردەوە چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاری
کۆتایی نەداوە.
جۆشوا
کیمیچی ئەڵمانی و لەبارەی داهاتووی خۆی چەند نهێنییەکی ئاشکراکرد و پشتڕاستیکردەوە
گرێبەستی چەند یانەیەک لەسەر مێزەکەیەتی.
وتیشی گفتوگۆ
لەگەڵ یانەکەم و ئەنجام دەدەم سەبارەت بە مانەوەم لە بایرن میونشن بۆ کاتێکی
زیاتر، بەڵام گرێبەستی چەند یانەیەکی دیکەشم پێگەیشتووە، کە نامەوێت ناویان بهێنم
و بەمزووانە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووم دەدەم.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، یەکێک لەو یانانەی گرێبەستی فەرمی پیشکەشی ئەستێرە
ئەڵمانییەکە کردووە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسییە و خلێفی دەیەوێت بە کڕینی کیمیچ
پێکهاتەکەی لویس ئینریکی بەهێزتر بکات.
ئەوەی
جێگەی سەرنجە لە نزیکترین کاتدا، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن و جۆشوا کیمیچ جارێکی
دیکە کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن.