کۆمپانی و ئەلۆنسۆ باسی ئەنجامی یارییەکەیان دەکەن

PM:01:49:06/03/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی و دەستخۆشیان لێدەکات و ئەلۆنسۆیش وتی یاری گەڕانەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ سەرکەوتن.

ڤیتسن کۆمپانی پاش بردنەوەیان لە بایەر لیڤەرکوزن ئاماژەی بەوەکرد کاتی ئاهەنگ گێڕان بۆ گۆڵی دووەم مانیۆل نۆیەر تووشی پێکانبوو، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەکمان نیە لەسەر چۆنیەتی پێکانەکەی.

وتیشی زۆر ئارام و لەسەرخۆ رەفتار دەکەم و گرنگی بە رەخنەکان نادەم لە ڕابردوودا ئاڕاستەم کراوە و بەردەوام دەبم لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.

راهێنەرە بەلجیکییەکە جەختی لەوەکردەوە یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پیشکەشکردووە و دەستخۆشی لە هەموویان دەکات.

لەهەمان کاتدا ئەوەی ئاشکراکرد کە پێویستە پاش یاری بۆخۆم لە هەفتەی داهاتوو تەواوی سەرنجیان بخەنە سەر یاری گەرانەوە چونکە هێشتا ئەنجامەکەیان یەکلانەکردووەتەوە.

لەلایەکترەوە چابی ئەلۆنسۆ وتی من باوەڕم وایە دەتوانین لە یاری گەرانەوە سەرکەوتن تۆماربکەین و بگەینە قۆناغی داهاتوو.

راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی لە ئێستاوە داوا لە هاندەران دەکەم رۆژی سێشەممەی داهاتوو بە هەموو هێزییانەوە پاڵپشتیمان بکەن بۆئەوەی ئەنجامەکە راست بکەینەوە.

ئەلۆنسۆ جەختی لەوەکردەوە زۆر بەخراپی شکستیان هێناوە و پێویستە کار لەسەر هەڵەکانیان بکەن و هەوڵ بدەن لە یارییەکانی داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.

لە کۆتاییدا چابی ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد وەک راهێنەر بەرپرسیارێتی ئەم شکستە لە ئەستۆ دەگرێت و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات.