لە چامپیۆنز لیگ... لیڤەرپول شکستی بە پاریس هێنا

AM:01:04:06/03/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ لیڤەرپول بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە پاریس هێنا و بایرنیش لە لیڤەرکوزنی بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی 16 چامپیۆنز لیگ، پاریس سان جێرمان میوانداری لیڤەرپولی کرد.
لە تایمی یەکەم، پاریس بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و چەندین هەوڵیاندا لە بەرامبەردا لیڤەر تەنیا بەرگری دەکرد و ئەو تایمەش بەبێ گوڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا و پاریس چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکی برد بەڵام لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون لە بەرامبەردا ریدز تەنیا هێرشێکی برد و لە خولەکی 87 گۆڵی یەکەمی لە ڕێگای ئیلیۆتەوە تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی لیڤەرپول کۆتایی پێهات.
لە یارییەکی تریشدا، بایرن هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لیڤەرکوزن هێنا، گۆڵەکانیش هاری کەین دوو گۆڵ و موسیالا تۆماریانکرد.