AM:09:44:06/03/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی رایگەیاند رێزی هەیە بۆ لیڤەرپوڵ بەڵام ئەنجامی
یارییەکە دادپەروەر نەبوو سڵۆتیش وتی دڵخۆشم بەبونی سەرجەم یاریزانەکان.
لویس ئینریکی راهێنەری پاری سان جێرمان پاش یارییەکە وتی
سەرەتای زۆر بەباشی دەستمان پێکرد و چەندین هەلی مەترسیدارمان دروست کرد، پاشان لە
تایمی دووەم ویستمان چەند گۆڕانکارییەک لە شێوازی یاریکردنمان بکەین بەڵام بەداخەوە
سەرکەوتوونەبوین لە گۆڵ تۆمارکردن.
راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی تاوەکوو ئێستا یارییەکە
کۆتایی نەهاتووە و بەهەموو هێزمانەوە دەچینە یاریگایی تیپی بەرامبەر بۆئەوەی
بردنەوە بەدەست بهێنین.
لەهەمان کاتدا ئەوەی ئاشکراکرد رێزێکی زۆری هەیە بۆ
لیڤەرپوڵ بەڵام ئەنجامەکە دادپەروەرانە نەبوو.
لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە داوا لە هاندەران
دەکات پشتگیرییان بکەن چونکە ئەم شکستە پاڵنەرێکە بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز نابێت
نائومێدبن.
ئینریکی ئەوەی ئاشکراکرد راستە لێدانی کۆتاییان خراپبوو
هەربۆیە پێویستە لەم چەند رۆژەدا راهێنانی پێویست لەسەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکان
بکەن و بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە.
لەلایەکترەوە ئارنی سڵۆت وتی ڕووبەڕوی یانەیەکی بەهێز
بووینەوە و کەبەزوی هەوڵی وەرگرتنەوەی تۆپەکانی دەدا و بەڕاستی تووشی ئاستەنگییان
کردینەوە.
راهێنەرە هۆڵەندییەکە وتیشی لە کاروانی راهێنەرایەتیمدا
چەندین یاریزانی باشم هەبووە بەڵام هەرگیز گۆڵچی باشم نەبووە هەربۆیە لایمن ئەلیسۆن
باشترینی جیهانە لە پێگەکەی خۆیدا.
سەبارەت بە ئاستی نونێز و ئیلۆت ئاماژەی بەوەکرد لەو
چەند خولەکەی پێیان درا زۆرباشبوون و دڵخۆشە بەوەی خاوەن یاریزانی لەوشێوەیەیە و
شانازی بەهەموویانەوە دەکات.