AM:11:19:06/03/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی لە ئەگەری دوورخستنەوە یاخود وازهێنانی
گواردیۆلا فابریگاسیان وەک جێگرەوەی یەکەم داناوە.
پاش ئەوەی ئەنجامەکانی مانچستەر سیتی تاوەکوو ئێستا
باشنەبووە و لەم وەرزەدا یانەکە لە ڕکابەری خولی یانە پاڵەوانەکان بەزووی ماڵئاوای
کردوو و لە خولی ئینگلتەراش بێ ئومێد بووە لە نازناوەکە، هەربۆیە داهاتووی پیپ
گواردیۆلای راهێنەر تاوەکوو ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانە
ئینگلیزییەکە دەیانەوێت لە ئێستاوە پلان دابنێن بۆ سەردەمی پاش پیپ گواردیۆلا و لە
ئەگەری دەرکردنی یاخود وازهێنانی ئەو راهێنەرە جێگرەوەیەکی گونجاو بگوازنەوە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مان سیتی سیسک فابریگاسی
راهێنەری ئێستایی کۆمۆیان وەک بژاردەی سەرەکی سەیر دەکەن، چونکە پێیان وایە ئەو
راهێنەرە ئیسپانییە خاوەن شێوازێكی تایبەتی یاریکردنەوە و دەتوانێت یانەکەیان لە
لوتکەدا بهێڵێتەوە.
راهێنەرە 37 ساڵانەکە سەرپەرشتی 28 یاری کۆمۆی ئیتاڵی
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت یاری بباتەوە و لە ئێستادا لە پلەی 13 یەمی
خولەکەدان.