AM:09:02:06/03/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند شانازی بەسەرجەم یاریزانەکانیوە دەکات کە
توانیوییانە بە 10 یاریزانە براوەبن.
هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پاش بردنەوەیان لە
بەنفیکا وتی کراندەرەوەی یاریزان بە کارتی سوور لە تۆپی پێدا بەردەوام روودەدات،
گرنگ ئەوەیە چۆن کاردانەوەیەکت دەبێت، ئێمە لەم یارییەدا زۆرباشبووین.
وتیشی لە ئێستادا پێدری ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات و
رۆژ بە رۆژ گەشەی زیاتر دەکات.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی
بەوەکرد شانازی بەسەرجەم یاریزانە کانیوە دەکات کە توانیویانە بە 10 یاریزانەوە لە
یاریگایەکی قورس سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
فلێک جەختی لەوەکردەوە ڕاستە بردنەوەیان بەدەست هێناوە
بەڵام هێشتا یاری گەڕانەوە ماوە و پێویستە بە باشی خۆیانی بۆ ئامادەبکەن.
سەبارەت بە دانیشاندنی ئۆلمۆ راهێنەرەکەی بلەوگرانا وتی
پەیوەندی بە ئاستی یاریزانەکەوە نەبوو، بەڵکوو پێویستبوو پاش کارتە سوورەکە
یاریزانێک لە هێڵی پێشەوە و ناوەڕاست هەڵبژێرم منیش دانی ئۆلمۆم هەڵبژارد.