ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی لیڤەرپوڵی دەوێت

AM:10:33:06/03/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانی کۆناتی بکات بۆئەوەی هاوینی داهاتوو گفتوگۆی گواستنەوەی بۆ یانەکەیان تاوتیۆ بکەن.

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا یاریزانێک بۆ هێڵی بەرگری یانەکەیان بگوازنەوە و لە ئێستاوە چەند بژاردەیەکیان بۆئەم مەبەستە دیاری کردووە.

لی پارسیان بڵاویکردووەتەوە یەكیک لە ئامانجە سەرەکییەکانی مێرێنگی گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتیە لە یانەی لیڤەرپوڵ.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ بەرێوبەری کارەکانی یاریزانەکەدا گفتوگۆیان ئەنجامداوە و سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی لە مێرکاتۆی داهاتوودا.

ئەوەی جێگەی سەرنجە یاریزانەکە بڕیاریداوە تاوەکوو حوزەیرانی داهاتوو چاوەڕوانی لیڤەرپوڵ بکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی باشی پیشکەش بکەن، چونکە ئەو گرێبەستەی ئێستای لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن راستەوخۆ کۆناتی بیر لە داخوازییەکەی ریاڵ مەدرید دەکاتەوە.

بەرگریکارە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 121 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنچ گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.