PM:03:08:24/02/2025
1356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامی شا بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە و لە جامی
ئیتاڵیا ئینتەر میوانداری لازیۆ دەکات.
یارییەکانی خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە، سبەینێ لە
یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە کاتژمێر 11 و 30 خولەکدا،
یانەی بەرشەلۆنە میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
بەرشەلۆنە لە قۆناغی رابردوودا بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەر یانەی ڤالانسیا بەدەستهێنابوو، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە هەمان ئەنجام لە
خیتافی بردبووەوە.
چوارشەممەش لە هەمان قۆناغدا و لە کاتژمێر 11 و 30 خولەکدا، یانەی ریاڵ
مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد یاری دەکات.
هەر سبەینێ بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، لە یارییەکی
بەهێزدا یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری لازیۆ دەکات و
براوەیان دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەی سی میلان.
لە هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی
ساوسامپتۆن دەبێتەوە، ئەستۆن ڤێلا و فولهام بەرامبەر کریستال پالاس و ولڤەرهامپتۆن
یاریدەکەن.
خ . ک