کاتى ڕاگەیاندنى گرێبەستە نوێکەى دیبالا ئاشکراکرا

PM:04:31:27/10/2021

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەینى گرێبەستە نوێکەى پاولۆ دیبالا لەگەڵ یۆڤانتۆس ڕادەگەیەنرێت، کە تا 2026 درێژکراوەتەوە.

ڕۆژنامەى کۆرێرێ دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێت ئەندریا ئەنێلى سەرۆکى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى، هەینى داهاتوو لە کۆبوونەوەى خاوەن پشکەکانى یانەکەدا، نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى ڕابگەیەنێت.

ڕۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، چاوەڕواندەکرێت خۆرخى ئەنتوانى بەڕێوەبەرى کارەکانى دیبالا لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بگاتە تۆرینۆ بۆ ئیمزاکردنى گرێبەستە نوێکە، دواى ئەوەى لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتوون.

بەپێى گرێبەستە نوێکەش دیبالا تا 2026 پەیوەست دەبێت بە خانمە پیرەکەى ئیتاڵیاوە و بەرپرسانى یانەکەش پێیانوایە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە سەرکردەى پرۆژەى داهاتوویان دەبێت.

دیبالاى 27 ساڵ، کە کۆتایى ئەم وەرزە گرێبەستەکەى ئێستاى تەواودەبێت، لەم وەرزەدا حەوت یارى لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە و چوار گۆڵ و دوو ئەسیستى تۆمارکردووە.

گ . ف

Reports: Juventus, at long last, agree to contract extension with Paulo Dybala - Black & White & Read All Over