AM:01:02:13/02/2025
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ بایرن میونشن لە سێلتیکی بردەوە و میلان بە فاینۆرد دۆڕا،
لە یارییەکانی چوونی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سێلتیکی سکۆتلەندی.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی بایرن کۆتاییهات، گۆڵەکەش مایکل ئۆلێز لە خولەکی یەکی زیادکراو تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 49 هاری کەین گۆڵێکی تری بۆ بایرن تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 79 دیازین ماێدا سێلتیکی کردە خاوەنی گۆڵێک، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رووبەڕووی فاینۆردی هۆڵەندی بووەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، بەنفیکاش لە مۆناکۆی بردەوە.
بڕیارە یارییەکانی گەڕانەوە لە سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێن و یانە گەیشتووەکان بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە دیاریبکرێن.
خ . ک