بایرن گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

PM:05:00:13/03/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن گرێبەستی کیمیچی تا هاوینی 2029 نوێکردەوە و بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی بێ هیوا کرد.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، گرێبەستی جۆشوا کیمیچی ئەستێرەی یانەکەیان تا هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە و دڵخۆشن بە بەردەوامبوون لەگەڵیدا.

بایرن دووپاتیشیکردەوە، خۆشحاڵن بە نوێکردنەوە گرێبەستی کاپتنەکەی ئەڵمانیا، بەو پێیەی یاریزانێکە هەمیشە دەجەنگێت لە پێناو باڤاری و هەمیشە برسی نازناوەکانە، لە قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگیش ئەوەی سەلماندەوە.

کیمیچ دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی وتی: لە یانەی بایرن باشترین ژینگەم هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجە وەرزشییەکانم،بڕیارەکەم لەسەر ئەو بنەمایە بوو، بۆ من لە ئێستادا هیچ پاکێجێکی باشتر لە هاوڕێکانی تیم و ستافی ڕاهێنەرایەتی و ژینگەی یانەکە نییە بۆ ئەوەی زۆرترین سەرکەوتن بەدەست بهێنم.

ئەستیرە تەمەن 30 ساڵەکە لەگەڵ بایرن 429 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 43 گۆڵ و 115 ئەسیستە، هەروەها ئامانجی سەرەکی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بوو بەڵام دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێ هیوای کردن.
بیلال کاکە