PM:06:09:13/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی داوای لە پاریس
کردووە دەست بە گەڕان بکەن بۆ ئەوەی جێگرەوەی مارکینیۆس بدۆزنەوە.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی
بڵاویکردووەتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا بە متمانەوە
دەڕوانێتە تواناکانی مارکینیۆسی بەڕازیلی کە سەرکردایەتی تیپەکەی دەکات.
بەڵام راهێنەرە
ئیسپانییەکە گومانی لە تواناکانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو، لەبەر ئەوە داوای لە
بەرپرسانی پاریس کردووە دەست بە گەڕان بکەن بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیەکی گونجاو بۆ
بەرگریکارە بەڕازیلییەکە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، تا
ئێستا هیچ یاریزانێک بە جێگرەوەی مارکینیۆس دەستنیشان نەکراوە و ئینریکیش ئاماژەی
بە کەس نەداوە، بەڵام لە گواستنەوەی هاوینەدا ناسنامەی بژاردەکان دەردەکەوێت.
بەرگریکارەکەی پاریس لە
ئێستادا لە سییەکانی تەمەنیدایە، لە هاوینی 2013ـەوە یاریی بۆ یانەکەی پایتەختی
فەرەنسا دەکات، گرێبەستیشی تا هاوینی 2028 لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بیلال کاکە