PM:10:58:12/02/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ کلوب بروج بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
شکستی بە ئەتلانتا هێنا.
لە یارییەکی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، یانەی کلوب
بروجی بەلجیکی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلانتای ئیتاڵی کرد.
تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە کلوب بروج ئەسپی خۆی تاودا و
لە خولەکی 15 لە رێگەی فێران جوتلگا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام ماریۆ پاشالیچ
لە خولەکی 41 ئەنجامەکەی بۆ ئەتلانتا هێنایەوە خاڵی دەستپێک.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بە شێوەیەکی هاوسەنگ درێژەی
هەبوو، کات نزیکبوو لە کۆتایی هاتن بەڵام گوستاف نیلسۆن لە خولەکی چواری کاتی
زیادکراودا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی کلوب بروجی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرمبەر بە گۆڵێک لە سودی
کلوب بروج کۆتایی هات بەڵام بۆ دیاریکردنی براوەی بلیتی قۆناغی 16 یاریی گەڕانەوە
لە یاریگای ئەتلانتا ئەنجامدەدەن.
بیلال کاکە