PM:10:02:12/02/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاو کۆبارسی و ئاردا گولەر هاوشانی سێ ئەستێرەی دیکە تا
ئەم ساتە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025.
پێگەی سکۆر 90 بە لیستێکی پێنج یاریزانی ناوی
پاڵێوراوانی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 ئاشکراکردووە، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە
سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا تۆماریان کردووە.
پێگەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، لە پلەی یەکمدا پاو کۆبارسی تەمەن
18 ساڵی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە شایستەی بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەیە، لە پلەی
دووەمدا دێسیری دۆوی تەمەن 19 ساڵی هێرشبەری پاریس سان جێرمانە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، زایر ئیمری تەمەن 18 ساڵی ناوەڕاستکاری
پاریس پلەی سێیەمی گرتووە، لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمیش کینان یەڵدز و ئاردا
گولەری تورکی دێن کە یاریزانی یانەکانی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدریدن.
خەڵاتی گۆڵدن بۆی یان کوڕی زێڕین دەدرێت بە باشترین
یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵان کە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی سەرپەرشتی دەکات،
ساڵی رابردووش لامین یامالی یاریزانی بەرشەلۆنە بووە براوەی خەڵاتەکە.
بیلال کاکە