ریاڵ مەدرید گرێبەستی بەرگریکارێک نوێدەکاتەوە

PM:05:34:09/02/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دڵخۆشە بە ئاستی ئەسینسیۆ و دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بە خۆشحاڵییەوە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی رائول ئەسینسیۆی بەرگریکای یانەکەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگێڕی یانەی شاهانە و ستافی تەکنیکی مێرێنگێ زۆر دڵخۆشن بە گەشەسەندن و هەڵسوکەوتی بەرگریکارە لاوەکە لە یارییەکانی ئەم دواییە، لەبەر ئەوە دەیانەوێت بۆ ماوەیەکەی درێژ گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

بەشێک لە سەرچاوە ئیسپانییەکانیش لەسەر ئەوە کۆکن کە، ریاڵ مەدرید لەگەڵ درێژکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە موچەکەشی زیاد دەکات چونکە بەشێکە لە پرۆژەی یانەکە و یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەی ئەنچیلۆتییە.

ئەسینسیۆی تەمەن 21 ساڵ لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا بەشداری 31 یاری لەگەڵ لۆس بلانکۆس کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ئەسیستێکیشی تۆمارکردووە.
بیلال کاکە