PM:04:27:09/02/2025
1820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاسینی پاسەوانی مێسی ساڵانە سێ ملیۆن دۆلار
موچە لە ئینتەر میامی وەردەگرێت لە پێناو پارێزگاریکردنی لە مێسی و خێزانەکەی.
بە گوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی یاسین
چیوکۆی پاسەوانی مێسی موچەی مانگانەی 250 هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەمەش موچەی ساڵانەی
ئەو پاسەوانە دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسین لەلایەن
داڤید بێکهامی سەرۆکی یانەی ئینتەر میامیەوە بۆ لیۆنێل مێسی دابینکراوە و خەرجییەکانیشی
یانەی ئینتەر میامی دابینی دەکات.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، پاسەوانەکەی مێسی پێشتر
لە هێزی دەریایی ئەمریکا بووە و ئەزموونێکی زۆری لە هونەرە جەنگییەکانی وەک تایکواندۆ
و بۆکسێن و هونەری جەنگی تێکەڵاو هەیە.
یاسین
تەمەنی 34 ساڵە و بە رەچەڵەک موسوڵمانە، هەروەها تەنیا
لەنێو یاریگا پاسەوانی میسی ناکات بەڵکو لە دەرەوەی یاریگاش سەرپەرشتی هێزێکی 50
کەسی دەکات کە ئەرکیان پارێزگاریکردنی خێزانی مێسییە لە ئەمریکا.
بیلال کاکە