خولی سعودیە.. هیلال دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

PM:10:30:08/02/2025

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال دوو خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر زەمەک بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 19ی خولی سعودیە یانەی هیلال و زەمەک رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، مارکۆس لیۆناردۆ لە خولەکی 32 هیلالی بە گۆڵێک پێشخست و نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکی بە گڕوتین بیندرا و لە خولەکی 50 دیالۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دواتر نیڤێس لێدانی سزای لە سودی هیلال لەدەستدا، یاریزانەکانی زەمەکیش لە هێرشبردن بەردەوامبوون تا دیالۆ گۆڵی دووەمی خۆی و پێشکەوتنی یانەکەی لە خولەکی 73 تۆماکرد.

دواتر هیلال بەدوای هێنانەوەی یارییەکە دەگەڕا و لە خولەکی 77 ساڤیچ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆهەرلایەک کۆتایی هات، هیلال خاڵەکانی بوون بە 47 خاڵ و پلەی دووەمیان گرتووە.
بیلال کاکە