رامۆس پەیوەندی بە یانەی مۆنتێری مەکسیکییەوە کرد

AM:09:03:07/02/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رامۆس پەیوەندی بە یانەی مۆنتێری مەکسیکییەوە کرد و درێسی ژمارە 93 دەپۆشێت.

سێرجیۆ ڕامۆس بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی ڕایدۆس مۆنتێری مەکسیکی، بەرگریکارەکەی پێشووی یانەکانی ریاڵ مەدرید و پاریس و سیڤییە مانگی داهاتوو دەبێتە 39 ساڵ، بڕیارە لەژێر سەرپەرشتی مارتن دیمیکیلیسی ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتینی و راهێنەری ئێستای یانە مەکسیکییەکە یاری بکاتەوە.

ڕامۆس لە هاوینی ڕابردووەوە بێ یانەیە ئەویش پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیڤییە، دوای چەند مانگێک لە مەشق و ڕاهێنانی تاکەکەسی بڕیاریدا بەردەوام بێت لە یاریکردنی تۆپی پێ و پاش چەندین دەنگۆش سەبارەت بە چوونی بۆ یانەکانی خولی ئەمریکی یان خولی سعودیە، لە کۆتاییدا مەکسیکی وەک شوێنی خۆی هەڵبژارد

ئەوەی جێگای سەرنجە ڕامۆس لەگەل مۆنتێری درێسی ژمارە 93 لەبەر دەکات، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ژمارەیە، گۆڵە کوشندەکەی بوو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2014 بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، کە بووە هۆی ئەوەی ڕیال مەدرید نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

پاش چوونیشی بۆ یانەکە سێرجیۆ وتی: من بەباشی وڵاتی مەکسیک دەناسم و ئاشنای کلتوری ئەو وڵاتەم و زۆرجار سەردانم کردووە، هیچ یانەیەک پێشنیارێکی باشی وەک مۆنتێری بۆ نەکردم، لەبەر ئەوەش ئەم یانەیەم هەڵبژارد.