هاری کەین دەگەرێتەوە پریمەرلیگ

PM:05:28:05/02/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بڕگەیەک لە گرێبەستی کەیندا لەگەڵ بایرن میونشن هەیە رێگەی پێدەدات لە زستانی داهاتوو بە 65 ملیۆن یۆرۆ بگەرێتەوە پریمەرلیگ.

ڕۆژنامەی بیڵد، بڵاویکردەوە، گرێبەستەکەی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن، بڕگەی ئازادکردنی لەخۆدەگرێت کە ڕێگەی پێدەدات بگەرێتەوە خولی ئینگلتەرا بە 65 ملیۆن یۆرۆ.

پێدەچێت ئەو جۆرە بڕگەی ئازادکردنە ئاسانکاری بکات بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە کارا دەکرێت.

بایرن هیچ لێدوانێکی لەسەر وردەکاری گرێبەستەکەی نەداوە، هۆکاری سەرەکی دانانی ئەم مەرجە لەلایەن هاری کەینەوە بۆ ئەوەدەگەرێتەوە دەیەوێت پێش وازهێنانی لە تۆپی پێ ببێتە گۆڵکاری مێژووی پریمەرلیگ، کە ئێستا تەنها 47 گۆڵ لە گۆڵکاری خولەکە ئالان شیرەر دوورە.

کەین بۆ بردنەوەی نازناوەکان ڕووی لە بایرن کرد بەڵام یانەکەی لە ساڵی 2024دا نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەست بهێنێت، هەربۆیە ئەمساڵ بەهەموو توانایانەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان یاری دەکەن.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە چەندی جار دڵخۆشی خۆی لە یانە باڤارییەکە دەربڕیوە و رایگەیاندووە ئامادەیە بۆ ماوەیەکی زۆر خزمەتی ئەم یانەیە بکات.


چ،س