PM:05:45:04/02/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی رایگەیاند دەبێت ئامادەکارییەکی باش بکەین
بۆئەوەی بتوانین لە لیگانێس ببەینەوە و بگەینە قۆناغی داهاتوو.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش
ڕووبەڕوبونەوەکەیان لە جامی شا وتی بەداخەوە ئەلابامان لەدەستدا و بڕیاربوو لەم
یارییەدا یاری بکات، بەڵام تووشی پێکان بوو.
وتیشی هەرگیز ڤالڤێردی وەک دڵی بەرگری بەشداری پێناکەم
بەڵام وەک باڵی بەرگری دەتوانێت یاری بکات.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەوەی ئاشکراکرد چوامینی لەڕویی
بەرگریکردنەوە زۆرباشە و هیچ هەڵەیەکی ئەنجام نەداوە بۆئەوەی بەشداری یارییەکان
نەکات.
کارلۆ وتیشی ڤینیسۆس جۆنیۆر هیچ کێشەیەکی نییە و بۆ یاری
لیگانێس ئامادەدەبێت بەڵام بێلینگهام و مباپێ بەشداری ناکەن.
سەبارەت بە مان ستی کارلۆ ئاماژەی بەوەکرد تیپێکی باشن و
یاریزانی باشیان گواستووەتەوە بەڵام لە ئێستادا پاڵەوانێتی گرنگتریان لە پێشە و
بیر لەو یارییە ناکانەوە.
سەبارەت بە ناوبژیوان ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد هەموان
گلەی دەکەن کەواتە ئاستی ناوبژیوانەکان باشنییە.
لە کۆتاییدا وتی لیگانێس یانەیەکی باشە ئەنجامی باشیان
بەرامبەر بەڕشەلۆنە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێناوە و دەبێت بەباشی خۆمان بۆئەو
یارییە ئامادەبکەین.
چ.س