جامی شای ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

AM:01:24:05/02/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانی خیتافی و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد.
لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی خیتافی کرد.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات، جولیانۆ سیمیۆنی دوو گۆڵی تۆمارکرد و ساموێل لینۆ گۆڵەکەی تری کرد.
لە تایمی دووەمدا، ئەنخێل کۆریا و سۆرلۆس دوو گۆڵی تریان بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد، خیتافیش ماڵئاواییکرد.
ئەمشەویش لە هەمان قۆناغ و لە کاتژمێر 11، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لیگانێس دەبێتەوە.
خ . ک