PM:07:12:04/02/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە ئەگەری هاتنی گڕێبەستێکی باش
بۆ کڕینی رۆدریگۆ بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە بەتیابەت لە لایەن یانە سعودییەکانەوە.
پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید کیلیان مباپی گواستەوە
ریزەکانی و بە هاتنی ئەو یاریزانە تارادەیەک بارودۆخی هێڵی پێشەوەی ریاڵ مەدرید
تێکچووە، بەرپرسانی مێرێنگی بیر لەودەکەنەوە ئەستێرەکەیان بکەنە قوربانی.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی بڕیاریداوە ئەگەر
هاوینی داهاتوو گرێبەستێکی خەیاڵییان پێشکەش بکرێت کە کەمتر نەبێت لە 250 ملیۆن
یۆرۆ بیر ئەوا بیر لە فرۆشتنی رۆدریگۆ گۆوس دەکەنەوە و دەسەتبەرداری ئەو
یاریزانەیان دەبن، بەتابەت ئەگەر یانەیەکی وڵاتی سعودی بێت.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانەی شاهانە دەیەوێت بەم کارەی
کێشەی هێڵی پێشەوەیان چارەسەربکات و لەهەمان کاتدا بەو بڕە پارەیەی دەستی دەکەوێت
هێڵی ناوەراست و بەرگری بەهێزتر دەکات.
گرێبەستی رۆدریگۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2028
کۆتایی پێدێت و ئەو یاریزانە بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ
یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
چ،س