PM:03:59:05/02/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک
رایگەیاند یەکێک لە خەونەکانی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە بووە و دڵخۆشە ئێستا لەو
یانەیە کاردەکات.
هانسی فلێک
پێش ڕووبەڕوبونەوەی ڤالەنسیا لە جامی شا وتی ئێمە لە ماوەیەکی کەمدا لەدەرەوەی
یاریگای خۆمان دوو یاری گرنگ ئەنجام دەدەین و دوو گەشت بۆ دووشاری جیاواز دەکەین،
هەربۆیە پێویستە ئاگامان لە جەستەی یاریزانەکان بێت ماندوونەبن.
وتیشی دانی
ئۆلمۆ ئامادەیە بۆ یارییەکە و گێمی دووەم بەشداری دەکات بەڵام گاڤی بەتەنها مەشقی
کردووە و لەگەڵمان نابێت.
راهێنەرە
ئەڵمانییەکە جەختی لەوەکردووە یاریگای ڤالەنسیا زۆرقورسە بۆ یاریکردن و ئەرکیان
ئاسان نابێت، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
فلێک ئاماژەی
بەوەکرد نایەوێت لەسەر ناوبژیوانەکانی خولی ئیسپانیا قسەبکات، چونکە ئەوان کاری
خۆیان دەکەن، پێویستە بۆ بردنەوەی یارییەکان بەردەوام هەوڵ بدەیت.
ئاماژەی
بەوەکرد یەکێک لە خەونەکانی ژیانی راهێنەرایەتیکردنی بەرشەلۆنە بووە و دڵخۆشە
ئێستا لەو یانە گەورەیە کاردەکات.
لەکۆتاییدا
وتی چێزنی لە ئێستادا گۆڵچی یەکەمی یانەکەمانەوە و بەڵام مانای ئەوەنییە بەردەوام
سەرەکی دەبێت، بەڵکوو لەگەڵ پینا بەردەوام لە ڕکابەریدادەبن.
چ . س