PM:08:55:04/02/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن
میونشن لەگەڵ دەیڤز گەشتوونەتە رێککەوتن بەفەرمی و گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی
ساڵی 2030 نوێ کردەوە.
یانەی
بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت یانەیەکی بەهێز دروست بکات بۆ ئەم مەبەستە
پارێزگاری لە ئەستێرەکانی دەکات و دەیەوێت تاماوەکەی درێژ لەگەڵیان بەردەوامبن.
یانەکە
لە راگەیاندرواێکدا بڵاویکردەوە پاش چەندین کۆبونەوە لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە
کۆتاییدا گەشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی
ساڵی 2030.
ئەلفۆنسۆ
لە زستانی ساڵی 2018 لە ریزەكانی ڤانكۆڤەرەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە
یانە باڤارییەکە كردووە و یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانیبایرن میونشن، هەربۆیە
یانەکە پێداگربوو لەسەر نوێ کردنەوەی گریبەستەکەی.
ئەستێرە
کەنەدییەکە تەمەنی 24 ساڵەو لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 220 یاریی كردووە و
توانیویەتی 12گۆڵ بكات و 34 ئەسیست تۆماربکات.
چ،س