PM:07:45:05/02/2025
424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە سوورە
لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز بەڵام بوونی ریاڵ مەدرید کێشەی بۆ دروست دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تا ئەم ساتەش خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە
سەرسامییەکی زۆری بە نیکۆ ویلیامزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیک بلباو هەیە.
سپۆرت ئاماژەی
بەوەداوە، سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە لە ئێستاوە کارەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی
ئەوەی جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات و ئەوەش لە هاوینی ئەمساڵدا
دەیەوێت جێبەجێی بکات.
سپۆرت نوسیویەتی،
تەنها یەک کێشە لەبەردەم یانە کەتەلۆنیەکەدا هەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە
ئیسپانییەکە ئەویش بوونی یانەی ریاڵ مەدریدە لەو هاوکێشەیەدا.
دوپاتیکردووەتەوە
کە ویلیامز بە کەسە نزیکەکانی وتوە خەونی ئەوەیە لە تەنیشت کیلیان مباپێی ئەستێرەی
فەرەنسی یاری بکات و ئەو یاریزانەش ئێستا لە ریاڵ مەدریدە لەبەرئەوە چوونی ویلیامز
بۆ یانەی شاهانە ئەگەرێکی کراوە دەبێت.
دەشڵێت، هەمووان
چاوەڕێ دەکەن بزانن داهاتووی نیکۆ ویلیامز کام لە دوو جەمسەرە گەورەکەی ئیسپانیا
دەبێت لە کاتێکدا ئەو یاریزانە لە چەند هەفتەی رابردوودا دوپاتیکردەوە کە لە
ئێستادا سەرنجی تەنها لەسەر ئەتلەتیک بلباوە و ئامانجی ئەوەیە نازناوی یۆرۆپا لیگی
ئەم وەرزەی لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.
خ . ک