PM:11:28:31/01/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راشفۆرد پەیوەندی بە بەرشەلۆنە ناکات و بەدوای شوێنێکی
دیکەدا دەگەڕێت بۆ یاریکردن.
رۆژنامەنووس ماتیۆ مۆریتۆ لە تۆڕی رێلیڤۆ رایگەیاند، لە
چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆی چر لە نێوان راشفۆرد و بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەبووە،
بەڵام هێرشبەرە ئینگلیزیەکە پەیوەندی بەو یانەوە ناکات.
دوپاتیشیکردەوە، بلاوگرانا درک بەوە دەکاتبەبێ فرۆشتنی یاریزانێکی تر بۆ
کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر مووچە زۆرەکەی راشفۆرد ئەستەمە ئەو گرێبەستە
ئەنجامدات.
رۆژنامەنووسەکە دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی زۆر کەمی ماوە بۆ
کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، ئیتر کات نەماوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و بەڕێوبەری
کارەکانی ڕاشفۆرد دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای شوێنێکیتر جیا لە بەرشەلۆنە.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەرچی راشفۆرد ئارەزووی بەرشەلۆنەی
دەکرد بەڵام ئەو پرسە یەکلابووەوە و لە ئێستادا یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی
هاتووەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکە.
بیلال کاکە