PM:10:38:31/01/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانێ لە نەسڕ دەمێنێتەوە و یانەکە پلانی گواستنەوەی
هێرشبەرێکی دیکەیە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی سعودیە هەڵوێستی سادیۆ مانێی
سەنیگالی، ئەستێرەی یانەی نەسڕیان ئاشکراکرد سەبارەت بە جێهێشتنی یانە سعودییەکە
لەماوەی مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا.
ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە زاری کەسە نزیکەکانی ئەستێرە
سەنیگالیەکەوە بڵاویکردەوە، مانێ لەگەڵ نەسڕ بەردەوام دەبێت و لەم ماوەیەی ئێستادا
تیپەکە بەجێناهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، راستە نەسڕ پلانەی گواستنەوەی جون
دورانی هەبوو پێش داخستنی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە و پلانەکەی جێبەجێکرد،
بەڵام ئەوە بە مانای رۆیشتنی سادیۆ مانێ نایەت.
مانێ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ تا هاوینی 2026
درێژدەبێتەوە، لەم وەرزەدا لە 28یاریدا بەشداری کردووە و حەوت گۆڵ و حەوت ئەسیستی
هەیە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە نۆ ملیۆن یۆرۆیە.
بیلال کاکە