کریستیانۆ: قورسە دوانەی من و میسی دووبارە ببێتەوە

PM:06:58:30/01/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ پێیوایە دوانەی خۆی و میسی دووبارە نابێتەوە و ئەگەری گەڕانەوەشی بۆ ریاڵ مەدرید بە کراوەی هێشتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیل چیرینگیتۆ، کە تەواوی چاوپێکەوتنەکە دووشەممە لە تۆڕی لاسیستا پەخش دەکرێت، چەند بابەتێکی باسکرد.

کورتەیەک لە چاوپێکەوتنەکە کە بڵاوکراوەتەوە، ئیدۆ ئەگوێری پێشکەشکار پرسیاری لە ڕۆناڵدۆ دەکات سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: ڕیاڵ مەدرید ئەو یانەیەیە کە باشترین ساڵانی تۆپی پێم تێیدا بەسەر بردووە و زۆر دڵخۆش بووم، هۆکاری جێهێشتنی یانەکەش رەنگە هی ئەوەبێت من کەسێکی جیاوازم، وە ئەگەریشی هەیە پاش وازهێنانم لە تۆپی پێ بگەڕێمەوە ریاڵ.

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ میسیش باسی لەوەکرد، هەرگیز پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی پێشووی بەرشەلۆنەدا خراپ نەبووە، وە پێشی وایە قورس بێت جارێکی تر دوانەیەکی وەک خۆی و میسی دووبارە ببێتەوە.

لەبارەی ئەوەی کە لە ئێستادا کێ باشترین یاریزانی جیهانە رۆناڵدۆ وتی: بەبڕوای من لە ئێستادا مباپێ باشترین یاریزانە لە جیهاندا.