میسی دەگەرێتەوە بەڕشەلۆنە

PM:03:23:31/01/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دڵنیانییە و چونکە خێزان و منداڵەکانی ئارەزوی گەرانەوەی دەکەن بۆ بەرشەلۆنە.

تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی لە کۆتایی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا ئەو یاریزانە بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت داهاتووی.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە میسی دەیەوێت لەم یانە ئەمریکییە درێژە بە یاریکردن بدات، بەڵام خێزانەکەی ئارەزووی گەرانەوە دەکەن بۆ ئیسپانیا و دەیانەوێت دووبارە لە شاری بەرشەلۆنە دەست بە ژیان بکەنەوە.

گەرانەوەی لیۆنێل میسی بۆ یاریکردن لە یانەی بارسا ئاسان نابێت چونکە پەیوەندییەکی خراپ لە نێوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای بەرشەلۆنە و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەدا هەیە و هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ کاتی بەڕێکردنی میسی و بەڵێنە ناراستەکانی خوان لاپۆرتا.

لیۆنێل پاش جێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکە یاری بۆ یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئینتەر میامی کردووە بەڵام لەو دوویانەیە بەبەروارد بە یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنی گەورەی بەدەست نەهێناوە.



چ.س