PM:10:17:31/01/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە دەیەوێت چەندین ساڵیتر لە ریاڵ
مەدرید بمێنێتەوە و هاوشێوەی رۆناڵدۆ نازاریۆ و کریستیانۆ مێژوو تۆماربکات.
ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی ریاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا
رایگەیاند، رۆناڵدۆ نازاریۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە نمونەی خۆی دەزانێت و هیوادارە
بتوانێت شوێنیان بکەوێت.
دوپاتیشیکردەوە، نوسینەوەی مێژوو لە ریاڵ مەدرید بۆ ئەو زۆر
گرنگە، هیوادارە بتوانێت ماوەیەکی زۆر لەو یانەیە بمێنێتەوە و لەگەڵیاندا زۆرترین
نازناو بەدەستبهێنێت.
ڤینیسیۆس وتیشی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید 451
گۆڵی تۆمارکردووە، ئەو ژمارەی گۆڵەکانی لە ژمارەی یارییەکانی زیاترە، لەبەرئەوە لە
منداڵیەوە شوێنکەوتووی ئەوم.
دەشڵێت: سەیری زۆربەی گۆڵەکانی کریستیانۆم کردووە و زۆر
شتیان لێوە فێربووم، هەروەها هەمیشە ئامۆژگاریم دەکات تا لەبەردەم گۆڵدا باشتربم و
زیاتر پێشبکەوم.
بیلال کاکە