نەسڕ هێرشبەرێکی لە خولی ئینگلیزیەوە گواستەوە

PM:10:02:31/01/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی نەسڕ بە فەرمی گواستنەوەی جون دورانی لە ئەستۆن ڤێلاوە تا هاوینی 2030 راگەیاند.

یانەی نەسڕی سعودی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، لەگەڵ جون دورانی کۆڵۆمبی گەیشتوونەتە رێککەوتن و تا هاوینی 2030 گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ کردووە.

یانەکە دوپاتیشیکردەوە، دوران لەگەڵیاندا درێسی ژمارە نۆ دەپۆشێت و دڵخۆشن بە هاتنی بۆ سعودیە، دورانیش ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانێت چاوەڕێ بکات و رۆژی دووشەممەی داهاتوو هاندەران دەبینێت.

سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکراکرد، گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە بڕی 77 ملیۆن یۆرۆ لەسەر نەسڕ کەوتووە ئەمە جگە لە زیادکراوەکان، ئەوەش گەورەترین گرێبەست بوو لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا.

دورانی تەمەنی 21 ساڵ یەکێک بوو لە گۆڵکارەکانی ئەستۆن ڤێلا لەم وەرزەدا، لەگەڵیاندا بەشداری 21 یاری کرد و سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی 12 گۆڵ بەڵام هیچ ئەسیستێکی نەبوو.
بیلال کاکە

Image