ئەنچیلۆتی: بیر لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگ ناکەینەوە

PM:08:54:31/01/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی جەختیکردەوە بیر لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگ ناکەنەوە و هەموو یاریزانەکانیان دەیانەوێت لە ریاڵ مەدرید بمێننەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیۆڵ باسی لەوەکرد، یارییەکی سەختە، ساتێکی گرنگە بۆ هەمووان، چونکە قۆناغی کۆتایی نزیکبووەتەوە، خاڵەکان دەست دەکەن بە گرنگتربوون، لە ئێستادا بەرژەوەندییان هەیە و دەیانەوێت بەردەوام بن.

جەختیشیکردەوە، بیر لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگ ناکانەوە، یارییەکان زۆر زۆرن و تەنیا بیر لەو یارییە دەکەنەوە کە لە پێشیانە، بەڵام هەر یەکێکیان ئامادەن بۆ دەستپێکردن.

وتیشی: یاریکردنی رۆدریگۆ لەلای چەپ دەکرێت بابەتی گفتوگۆ بێت، ئەو لەوێ هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکات، بەڵام لە لایەنی ڕاستیشدا بەشدارییەکی زۆری کردووە، یاریزانێکی تەواوە، بەڵام دەبێت کەسێک قوربانی بدات، چونکە یاریزانی زۆریان هەیە.

دوپاتیشیکردەوە، بۆ من قورسە باسی داهاتووی یاریزانان بکەم، چونکە ئەمانە بڕیاری کەسین، ئەوەی من دەیبینم ئەوەیە کە هەموویان لێرە زۆر دڵخۆشن و دەیانەوێت بمێننەوە، تەنانەت بیرکردنەوەش لە جێهشتنی ریاڵ مەدرید قورسە.

دەشڵێت: ڤینی دەزانێت دەبێت چی بکات لەناو یاریگادا، چونکە کەسێکی پێگەیشتووە، ئێمە دڵخۆشین بە گەڕانەوەی، زۆر باش مەشقی کردووە، ئامادەیە و دەتوانێت بەرامبەر ئیسپانیۆڵ بەشدارییەکی زۆر بکات.
بیلال کاکە