ئیریکی: لە چامپیۆنز لیگ هەر هەڵەیەک باجی خۆی دەبێت

PM:07:23:31/01/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیریکی رایگەیاند رووبەڕووبوونەوەی برێست قورس دەبێت و لە چامپیۆنز لیگیش هەر هەڵەیەک باجی خۆی دەبێت.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پێش رووبەڕووبوونەوەی برێست لە خولی فەرەنسا رایگەیاند،یارییەکە یارییەکی جیاواز و قورس دەبێت، چونکە برێست تیپێکی تایبەتە، وردەکاری سادەش هەیە لە خولەکەدا، ئەوە بەندە بە کۆکردنەوەی خاڵەکانەوە.
ئینریکی وتی: لە چامپیۆنزلیگدا دەبێت لە هەردوو یارییەکەدا دۆخێکی باشت هەبێت، بە پێچەوانەوە باجێک دەدەیت، ئێمە ئامادەین و متمانەیەکی زۆرمان بە خۆمان هەیە سەرەڕای کەمی ماوەی نێوان یارییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، برێست وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، لەم دواییانەشدا لە دۆخێکی باشدایە، توخمە هێرشبەرەکانیان جیاکردۆتەوە، هەر هەڵەیەک لە چامپیۆنزلیگدا بە نرخێکی گرانبەها دەدرێت.

دەشڵێت: بابەتە ئەرێنییەکە دڵنیابوونە لە گەیشتنی تیپێکی فەرەنسی بە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ ئەوەش وەڵامێکە بۆ بەکەم سەیرکردنی خولی فەرەنسا، بەو پێیەی لە ئێستادا چوار تیپی فەرەنسی لە چامپیۆنز لیگدان.

باسی لەوەشکرد، نازانێت لە وەرزەکانی ڕابردوودا لە پاریس چی روویداوە و چۆن مامەڵەیان لەگەڵ فشارەکانی چامپیۆنزلیگدا کردووە، بەڵام بە بەهێزی ویستی خۆیان و بە پاڵپشتی هاندەرانیان، ماوەی ئەم دواییەیان تێپەڕاند.
بیلال کاکە