PM:05:50:25/01/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند یاریکردن بەرامبەر ڤالەنسیا ئاسان نابێت چونکە
هێڵی بەرگرییان بەهێزکردووە و دەبێت دەرفەتی زۆر دروست بکەین.
هانسی فلێک پێش ڕووبەرووبونەوەی ڤالەنسیا ئاماژەی
بەوەکرد لە کاتی ئاشکراکردنی پێکهاتەدا دەیبینن چیزنی سەرەکی دەبێت یاخود پینا و
هەردوو گۆڵچیەکەیان ئاستی باش پێشکەش دەکەن.
وتیشی ئاراخۆ هێزێکی زۆری بەخشیوەتەوە بە پێگەی بەرگری
یانەکەمان و دڵخۆشین بە نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکرد ئەو یاریزانانەی
لە ئێستادا لە یانەکەیان یاری دەکەن سەرجەمیان ئەگەری یاری پێکردنیان هەیە و
دەرفەت بە هەموویان دەدرێت.
فلێک وتیشی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ زۆر بەباشی یاریمان
کرد و بردنەوەیەکی نایابمان بەدەستهێنا.
فلێک ئەوەی ئاشکراکرد یاریکردن بەرامبەر ڤالەنسیا ئاسان
نابێت چونکە هێڵی بەرگرییان بەهێزکردووە و دەبێت دەرفەتی زۆر دروست بکەین و
هیودارم لەو کارەدا سەرکەوتووبین.
لە کۆتاییدا هانسی فلێک ئاماژەی بەوەکرد لە رکابەری
کردنی ئەو پاڵەوانێتییانەی تێێداین تادواسات دەجەنگین و لە هەوڵدان ناوەستین.
چ.س