PM:03:57:25/01/2025
332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە بەرامبەر پێدانی ئینزۆ چوامینی
پێشکەشی چێڵسی بکات و ئەم گۆڕینەوەیە لە هاوینی داهاتوو ئەنجام بدەن.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی ریاڵ
مەدرید پاش نیگەرانی هاندەرانی یانەکە لە ئۆرێل چوامینی بڕیاریانداوە ئەو یاریزانە
بخەنە لیستی فرۆشتنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری
یانەکە سەرسامی خۆی بە ئاستی ئینزۆ فێرنادێزی ئەستێرەی یانەی چێڵسییە دەربڕیوە و یانەکەی
ئاگادارکردووەتەوە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە مێرێنگی دەیەوێت لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە
کۆببێتەوە و سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی چوامینی بە ئینزۆ و لەئەگەری رێککەوتن هاوینی
داهاتوو بەفەرمی رایبگەیەنن.
زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی چێڵسی
سەبارەت بەم گرێبەستە ڕووننیە بەڵام پێدەچێت بلوز داوای بڕە پارەیەکیش بکات و بە ئاسانی
بەم گرێبەستە رازی نەبێت.
ئینزۆ فێرناندێز تاوەکوو ساڵی 2032 گرێبەستەکەی لەگەڵ
یانە ئینگلزییەکە بەردەوام دەبێت و لەهەمان کاتدا ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید گرێبەستەکەی
لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت.
چ.س