نەسر گۆڵبارانی وەسڵی کرد

PM:10:55:03/02/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا نەسڕ بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە وەسڵی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا نەسڕی سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی وەسڵی ئیماراتی کرد.

لە نیوەی یەکەمدا خاوەن ماڵ بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کردوو و لە خولەکی 25 عەلی حەسەن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 44 کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا یانە ئیماراتییەکە بە ئومێدی کەمکردنەوەی جیاوازییەکە هاتنەوە نێو یاریگا بەڵام سەرکەوتوونەبون، تەنانەت کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی نەسڕی لە خولەکی 78 تۆمارکرد.

یانە سعودییە بەو سێ گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەکی 88 محەمەد فازڵ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خاوەن ماڵ کۆتایی هات و نەسڕ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە و وەسڵیش بە 11 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.



چ،س