PM:11:42:04/02/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەسەرداوای نەیمار یانەی سانتۆس دەستیکردووە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ پارادێس سەبارەت بە گواستنەوەی.
پاش ئەوەی نەیمار دال سێلڤا دووبارە گەرایەوە یانەی سانتۆس دەیەوێت لەگەڵ ئەو یانەیەی دەستی کرد بە یاری تۆپی پێ کۆتایی بە یاریکردن بهێنێت، بەڵام نایەوێت بەبێ دەستکەوت کۆتاییەکانی تۆپی پێ بەسەربببات.
رۆژنامەی ئۆلی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە ئەو ئەستێرە بەرازیلییە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵی گواستنەوەی لیناردۆ پارادێس بدەن لە یانەی ڕۆما.
گرێبەستی پارادێس لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لەم هاوینەدا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوە ماوەکەی، هەربۆیە بەرپرسانی سانتۆس دەتوانن لە ئێستاوە دەستبکەن بە گفتوگۆکردن لەگەڵیدا و حوزەیران داهاتوو بیگوازنەوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە پاریس سان جێرمان لەگەڵ نەیمار یاری کردووە و هاورێیەکی نزیکی ئەو یاریزانە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی داواکەی نەیمار بووە.
لیۆناردۆ پارادێس لەگەڵ یانەی ڕۆما بەشداری 122 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.