ریاڵ مەدرید ناڕازییە لە ناوبژیوان

PM:11:26:03/02/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بریاریانداوە سکاڵا لە دژی ناوبژیوانی یاری نێوان یانەکەیان و ئیسپانیۆل تۆماربکەن.
یانەی شاهانە راگەیاندرواێکیان سەبارەت بە ناوبژیوان یاری یانەکەیان و ئیسپانیۆل بڵاوکردەوە لە کاتێکدا ئەو دوو یانەیە لە هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕوی یەکتری بوونەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەنجامی یارییەکە بە بردنەوەی ئیسپانیۆل بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی هات، ئەمەش کە ناڕازییەکی زۆر لەنێو هاندەرانی ڕیال مەدریددا دروست کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە کە لە پێگەی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید بڵاوکراوەتەوە، دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی شاهانەی ئیسپانیا بکات و کۆپییەکی سکاڵاکەش ڕەوانەی ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا بکرێت.
 لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاستی ناوبژیوانی یارییەکە زۆر خراپبووە و کاریگەری لەسەر ئەنجامەکە دروست کردووە. 
ڕیال مەدرید پێیان وایە رۆمیرۆی یاریزانی ئیسپانیۆل شایەنی کارتی سوور بووە لەو یارییەی پێش ئەوەی گۆڵەکە تۆماربکات، هاوکات ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆڵەی کە ڤینیسیۆس جونیۆر لە گێمی یەکەمدا تۆماریکرد. 
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە، ئەمڕۆ لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی لالیگا بڕیارێکی دەرکردووە بۆ ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆل بەهۆی ئەو هەڵانەی لەو یارییەدا ئەنجامی داوە.